نرخی بەنزین لە هەولێر بۆ سەرو هەزار دینار بەرزبووەوە



لە چەند بەنزینخانەیەکی پارێزگای هەولێر نرخی لیترێک بەنزین بۆ سەروو هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی (خەڵک)، لە چەند بەنزینخانەیەکی پارێزگای هەولێر نرخی لیترێک بەنزین بۆ سەروو هەزار دینار بەرزبووەتەوە و نرخەکان لە نێوان هەزار و ٥٠ بۆ هەزار و ١٠٠ دینارە.

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی سامانی سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، رێگا بە تەواوی کۆمپانیاکان دەدرێت بۆ ئەوەی بەنزین هاوردە بکەن ئەوەش بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.

لای خۆشییەوە کەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردبوو، سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی شایستە داراییەکانی دیکە مافی خەڵکی هەرێمە و لە دوای جێبەجیکردنی یاسای بودجە بەنزین و نەوت و گاز بە نرخی پاڵپشتیکراو لە هەرێم بەردەست دەبێت.

لەسەر دابەشکردنی دوو مووچە روونکردنەوە دەدرێت
پێشت لەسەر دابەشکردنی دوو مووچە روونکردنەوە دەدرێت
ئاسایشی هەولێر چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
دواتر ئاسایشی هەولێر چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
پەیوەندیدار