سەبەتەیەکی دیکەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت



بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەپارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا و دەشڵێت، تائێستا هیچ ڕێنماییەك بۆ قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان نەدراوە.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشكردنی شەشەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییان لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ. وتیشی، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو هەمان ماددە خۆراكییەكانن کە دابەشدەكرێن.

ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵی ڕابردوو تەنها بەشەخۆراكی یەك مانگ دابەشنەكراوە و تائێستا هیچ بڕیار و ڕێنماییەكیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان ئاڕاستە نەكراوە.

وتەبێژی حکومەت: لە زووترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
پێشت وتەبێژی حکومەت: لە زووترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
سامسۆنگ گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5: تێکەڵەیەک لە نەرمی و فرەکارکردن دابین دەکەن
دواتر سامسۆنگ گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5: تێکەڵەیەک لە نەرمی و فرەکارکردن دابین دەکەن
ەیوەندیدار