بەغداد بەم مەرجە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت



غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانیان هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەهۆی داواكارییەكی بەغدادەوەیە كە دەیەوێت هەرێم پاكتاوی دارایی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لەگەڵ پاكتاوی دارایی چەند ساڵی ڕابردوو بكات ئەو كات ئامادەیە مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە باسی لەوەکردووە، بەرپرسانی عێراق ئەو پەیامەیان بە شاندی هەرێم داوە كە دەبێت پاكتاوی دارایی بكرێت و بەغداد سوورە لەسەر ئەو داوایەی خۆی و ئەوەش هۆكارێكە بۆ دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران.

دەشڵێت، “پێشتر هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە پابەندی ڕێككەوتنەكانە لەگەڵ عێراق، بەڵام نازانرێت بۆچی تائێستا هەنگاوی كردارەكی بۆ پاكتاویی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد نەنراوە”.

حەداد: پێدەچێت ئەمریکا سزا بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا بسەپێنێت
پێشت حەداد: پێدەچێت ئەمریکا سزا بەسەر بانکی ناوەندی عێراقدا بسەپێنێت
چەند بڕیارێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لە بارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون
دواتر چەند بڕیارێک لە پارێزگاری هەولێرەوە لە بارەی یەکەکانی نیشتەجێبوون
ەیوەندیدار