حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی لەبەغدا کۆبوونەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەنێوان هەرێم و ناوەند  لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی ئەلحەلبوسی، وێنەیەکی بۆ (خەڵک) ناردووە، ئاماژەی بەوە داوە،

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری کرد بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی وڵات،

گرنگی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانیدا،تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەی نێوانیان بوو،  هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی گفتوگۆ و هەماهەنگی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ، پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، و گرنگی پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆن بۆ تەواوکردنی ئەو شایستە دەستوورییانە تاوتوێ کرا.

چەند ڕۆژێکە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بەسەردانێکی فەرمی چۆتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومی لە پۆستە باڵاکان و بەرپرس و سەرکردە حزبییەکانی بەغدا ، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و چاوپیکەوتنی ئەنجام داوە.

 

حکومەتی هەرێم: داوامان كردووە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت
پێشت حکومەتی هەرێم: داوامان كردووە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت
بۆنەیەكی ئایینی لە عێراق كرا بە پشوو
دواتر بۆنەیەكی ئایینی لە عێراق كرا بە پشوو
ەیوەندیدار