![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
تەندروستی سلێمانی رەتیدەکاتەوە، ئەو منداڵەی لە ترافیکەکانی سلێمانی گوڵی دەفرۆشت گیانیلەدەستدابێت.
سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستی رایگەیاندووە:”عەبدولڕەحمان ئەو منداڵەی کە لە ترافیکەکانی سلێمانی گوڵی دەفرۆشت شەوی هەینی ئۆتۆمبێل لێیداوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و بێهۆشە، بەڵام گیانی لەدەستنەداوە و لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێری چڕدایە و چارەسەر وەردەگرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو منداڵە ئێستا لەژێر چاودێری چڕدایە لە نەخۆشخانەی شار و چارەسەر وەردەگرێت.
عەبدولڕەحمانی تەمەن ١٠ ساڵ کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوو ئەمڕۆ هەواڵی مردنی بە هۆی روداوی هاتووچۆوە بڵاوبووەوە.