بەهای ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینارە



بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە ٢٢٦ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە کە زۆرینەی بۆ حەواڵەیە. بەهای دیناریش لە نزمیدا ماوەتەوە و ١٠٠ دۆلار لە سلێمانی ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینار و لە هەولێر بە ١٥٤ هەزار و ١٥٠ دینارە.

ئەمڕۆ ذووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ٢٢٦ ملیۆن و ٥٥٣ هەزار و ٦٢٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیە و ٢٠٩ ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٦٢٠ دۆلاری بۆ حەواڵەیە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی کاتژمێر 11:15ـی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری دابەزینی بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەمریکا کە ١٩ی ئەم مانگە مامەڵەکردن بە دۆلاری لە ١٤ بانکی عێراقی قەدەغە کرد و بەوە تۆمەتباری کردوون کە دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە، کە سزای ئەمریکایان لەسەرە.

لەدوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، فرۆشی نەختینەی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق کە کاریگەری لەسەر بەهای دینار لە ناوخۆدا هەیە، بۆ نزیکەی نیوە بەراورد بە پێش بڕیارەکە کەمیکردووە.

بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژانە ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣١ هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر بە دۆلار بەرزبکاتەوە.

ڕەمک رەمەزان؛ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، دیزایندەکرێتەوە
پێشت ڕەمک رەمەزان؛ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، دیزایندەکرێتەوە
رۆژی گەیشتنی مووچە ئاشکرا کرا
دواتر رۆژی گەیشتنی مووچە ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار