وردەكاری گران بوونی دۆلار و بە قاچاخ بردنەدەرەوەی ئاشكرادەكرێت



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق هۆكاری گران بوونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ “بەقاچاخ بردنە دەرەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر و ڕێكاری مەترسیدار” دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت: ئەگەر بانكی ناوەندی لەجێبەجێكردنی رێكارەكان سەركەوتوو نەبێت، ئابووری عێراق داڕوخانی زۆر خراپ بەخۆوە دەبینێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بابەتی دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهاكەی بەرامبەر بەدینار پەیوەندی بەو بانكانەوە هەیە لەخستنەڕووی دراو بەشدارن، ئەو پارەیەی بانكی ناوەندی بۆ دەرەوە و ناوخۆ دەیخاتەڕوو ناچێتە دەستی ئەو بازرگانانەی پێویستیان بەدۆلار هەیە.

وتیشی، “بانكی ناوەندی كاتێك ڕێكارەكان دەگرێتەبەر بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار، كەلێنی گەورەتر دەدۆزرێتەوە و كۆمەڵێك دەسەڵاتدار لەپشتی بانكە ئەهلیەكانەوەن و لقیان لەهەرێمی كوردستانیش هەیە و لەڕێگەی ئەو كەلێنانەوە پارە دەبەنە دەرەوەی وڵات”.

ڕاشیگەیاند، هەنگاوی دیكە هەیە بۆ ڕاگرتنی زیاتر بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار، ئەگەر حكومەتی عێراق و بانكی ناوەندی نەتوانن لەجێبەجێكردنی ئەو ڕێكارانە سەركەوتووبن، لەئەنجامدا عێراق تووشی داڕمانی گەورە دەبێت و بەهای دینار وەكو تمەنی ئێرانی و لیرەی توركی تووشی داڕمانی خراپ دەبێت.

سۆران عومەر دەشڵێت: “ڕاستە عێراق رێكاری گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، بەڵام دەسەڵاتدارانی زۆر گەورە بەشێوازی جۆراوجۆر و ڕێكاری مەترسیدار دۆلار دەبەنە دەرەوە”.

دانیمارک بێدەنگییەکەی شکاند و بەیاننامەی دەرکرد
پێشت دانیمارک بێدەنگییەکەی شکاند و بەیاننامەی دەرکرد
ئەفسەرێكی هاتووچۆ: مۆبایلەکانمان خوێنی لێدەچۆڕێ
دواتر ئەفسەرێكی هاتووچۆ: مۆبایلەکانمان خوێنی لێدەچۆڕێ
ەیوەندیدار