زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی ٦ و ٧ خرایەروو



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی ٦ و ٧ دەخاتەروو.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ میدیاکان دواو وتی “ئەو بڕە پارەیەی کە دێت بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتە و دەبێت هەرێم خۆی مووچەی مانگی ٦ دابین بکات.

سۆران عومەر ڕاشیگەیاند :حکومەتی عێراق داوای پاکتاوی شەش مانگی پێشوو لە هەرێم دەکات، لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنووریەکان لەماوەی ئەم شەش مانگەی پێشوو، هاوکات لە 25/٣ بەدواوە تا مانگی ٦ بوشە بودجەی تەواو دەنێرێت بۆ هەرێم،

دەربارەی مووچەی مانگی شەش ، سۆران عومەر وتی: حکومەتی هەرێم تا ئێستا 2 ترلیۆن دیناری بۆ هاتووە ، دوای پاکتاوەکە ئەم برە پارانە لە شایستەی هەرێم دەردەکرێت، دواتر ئەوەی دەمێنێتەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم،دەبێت لەوە مووچە بدرێت،

سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لەکۆی داهاتی ئەو پاکتاوە و داهاتی ناوخۆی خۆی کە لەم ماوەیەدا دەستی کەوتووە، دەبێت مووچەی مانگی شەش بدات، چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارە لەم رۆژانەدا بۆ هەرێم بێت مووچەی مانگی ٧ مووچەخۆرانە.

 

ئەفسەرێكی هاتووچۆ: مۆبایلەکانمان خوێنی لێدەچۆڕێ
پێشت ئەفسەرێكی هاتووچۆ: مۆبایلەکانمان خوێنی لێدەچۆڕێ
عێراق نیگەرانە لەهەرێم و داوای کشانەوەی نوێنەرەکەی دەکات لەسوید
دواتر عێراق نیگەرانە لەهەرێم و داوای کشانەوەی نوێنەرەکەی دەکات لەسوید
ەیوەندیدار