تاوە باران و ھەورە بروسکە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



 

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، سبەی ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە لەبەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی شەممە ٢٢-٧-٢٠٢٣ ئاسمان ھەرێم بە زۆری ساماڵ و لەکاتەکانی پاش نیوەرۆدا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئاسمان ئەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور و ھەندێک کاتیش نیمچە ھەور.

ڕاشیگەیاند، بۆ ماوەیەکی کورت لەھەندێ ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت سنوری قەزای چۆمان ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بروسکە و تاوە باران ئەبێت.

وتیشی، ” پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ پلە بەراورد بە ئەمرۆ بەرزتر ئەبێت و بای باکوری ڕۆژھەڵات لە کاتەکانی سبەی شەودا لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک ئەبێتەوە بەخێرای ١٥-٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا”.

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەڵەكان ڕاستبكەنەوە، چەمینەوە لە بەردەم خەڵكدا سەروەرییە
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەڵەكان ڕاستبكەنەوە، چەمینەوە لە بەردەم خەڵكدا سەروەرییە
لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شارەزوور 8 كەس بوونە قوربانی
دواتر لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شارەزوور 8 كەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار