لە دوو رووداوی هاتووچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی



لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سەر شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر و لەسەر رێگای سەرەکی شەقڵاوە- هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ،لەسەر ڕێگای سەرەکی شەقلاوە – هەریر، لەنزیک گوندی شەکرۆک، ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێتی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستداو بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا وسێ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

هەروەها کاتژمێر٧:٠٠ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٢٠مەتری، لەبەرامبەر سەنتەری پشکنینی ٣٢ی پاڕک، ئۆپڵێکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا وخۆی کێشا بەگاردرێلەکانی تەنیشتی ڕێگا، لەپاش ئەوەی بۆمەودای ٢٠ مەتر لەنێو گاردرێلەکان ڕۆیشت، ئینجا وەستا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو. هەروەها ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوی هەڵوەشایەوە.

لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق سبەینێ کرایە پشوو
پێشت لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق سبەینێ کرایە پشوو
بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دواتر بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
ەیوەندیدار