كەشناسی هۆشداری گەیشتنی گەرما بە 50 پلە دەدات



بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 46 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 28 پلەی سیلیزی و شارەزایەكی كەشناسیش هۆشداری دەدات، كە پلەی دەرما دەگاتە 50 پلە.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ریی تۆپه‌ڵه‌ هه‌وایه‌كی گه‌رم له‌سه‌ر ناوچەکە، لە سبەینێوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

وتیشی، “لەو شەپۆلە گەرمایەدا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی؛ لە هەولێر 47 پلە؛ سلێمانی 43 پلە؛ دهۆک و هەڵەبجە 44 پلە؛ کەرکووک 48 پلە دەبێت.

ناحییەی هەریر بەفەرمی دەکرێت بە قەزا
پێشت ناحییەی هەریر بەفەرمی دەکرێت بە قەزا
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی حزبە بەشداربووەکانی ڕاگەیاند
دواتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی حزبە بەشداربووەکانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار