كۆمسیۆنی عێراق كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دواخست



دوای دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختدەكاتەوە، كە ناتوانێت لەو وادەیەدا و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان بكات و دەڵێت: “بیخەنە مانگی شوباتی 2024”.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و كارانەبوونەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد ڕێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بگرێتە ئەستۆ و لە 18-11-2023 ئەنجام بدرێت.

لای خۆشیەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراوێك وەڵامی سەرۆكایەتی هەرێمی داوەتەوە و دەڵێت: “ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدەن”.

وەك لە نووسراوەكەدا، كە دوێنێ‌ 18ی تەمموز دەرچووە، هاتووە، “پێشنیار دەكەین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 18ی شوباتی 2024 یان دواتر ئەنجام بدرێت”.

گەشتیارێك كەوتە ژێر تونێلە بەفرییەكەی پرژە
پێشت گەشتیارێك كەوتە ژێر تونێلە بەفرییەكەی پرژە
پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە
دواتر پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە
ەیوەندیدار