سەرۆکی یەکێتی: سەقامگیری بەبێ یەکتر قبووڵکردن بەدینایەت



سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر لە بیری توندڕەوی دوور نەكەوینەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان کرد.

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ئاشتی و تەبایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و هەوێنی قووڵكردنەوەی برایەتی و پێكەوەژیان بێت لە وڵاتەكەمان.

لە پەیامەکەیدا هاتووە: “هیچ سەقامگیرییەك بەدینایەت ئەگەر هەمووان پێكەوە لەپێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەكترقبووڵكردن هەوڵ نەدەین و لە بیری توندڕەوی دوور نەكەوینەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “لە خوای گەورە داواكارم كوردستانمان بپارێزێت و ئاشتی و ئاوەدانی بخاتە وڵاتەكەمانەوە”.

ئاوی خواردنەوە لەعێراق لەلێواری کۆتاییدایە
پێشت ئاوی خواردنەوە لەعێراق لەلێواری کۆتاییدایە
وەزارەتی ناوخۆ، “دوای ٢١ی تەمووز تۆمارکردنی چەک ڕادەگیرێت”
دواتر وەزارەتی ناوخۆ، “دوای ٢١ی تەمووز تۆمارکردنی چەک ڕادەگیرێت”
ەیوەندیدار