“دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ خراپە و هیچ ئاسۆیەک لەبەردەم دامەزراندنیان نییە”



نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە حکومەت و دەڵێت:” تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ یاداشتمان داوەتە حکومەتی هەرێم بەڵام وەڵامی نەداوینەتەوە”.

عەلی ڕەوف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا (تۆڕی میدیایی خەڵک)ی راگەیاند، زیاتر لە 600 یاداشتمان داوەتە حکومەت بۆ دامەزراندن کە مافێکی یاساییە بەپێی یاسای عێراقی کە لە ساڵی 1960 دەرچووە بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەوتۆ و دڵخۆشکەریان نەداوینەتەوە.

راشیگەیاند، بەهۆی دانەمەزاندن لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەر ئێستا مامۆستایانی وانەبێژ لە دۆخێکی دارایی زۆر خراپدان.

هەروەها کارزان فیزیک، مامۆستای وانەبێژ و نوێنەری مامۆستایانی دانەمەزراو بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ئاماژەی بەوەدا، لەدوای ساڵی 2013ەوە تاکو ئێستا دەرگای دامەزراندن داخراوە لایەنی پەیوەندیدار هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ یارمەتیدانی ئەم چینە و ئاسۆیەکی ڕوون لە بەردەممان دا نییە.

جەختیلەوەشکردەوە، قەیرانی ئابووری و دارایی پاساوی لایەنی پەیوەندیدارە و پێمانوایە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە، چونکە بە ڕوونی دەیبینین لە کەرتی سەربازی دامەزراندنی بەردەوام هەیە. ئەوەی دەیبینین یاریکردنە بە هەستمان و شکاندنی شکۆمانە.

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان وتی، ئەگەر حکومەت نەتوانێت مووچە پاشەکەوتکراوەکان بداتەوە چۆن دەتوانێت پلەی مامۆستایان بەرز بکاتەوە؟

کەرکوک.. دەستڕێژی گوللـە لە ماڵە ئەفسەرێک کرا و کەسێک کوژرا
پێشت کەرکوک.. دەستڕێژی گوللـە لە ماڵە ئەفسەرێک کرا و کەسێک کوژرا
دەزگای ئاسایشی هەرێم 64 هاوڵاتی بیانی دەستگیردەکات
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم 64 هاوڵاتی بیانی دەستگیردەکات
ەیوەندیدار