سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە



ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی چوارشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی کۆچییە و بەو بۆنەیەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت، پشووی فەرمی دەبێت.

دوێنێ دووشەممە، دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوکەری مانگی زولحجەیە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، یەکی مانگی موحەڕەمە.

سەری ساڵی کۆچی ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) لە مەککەوە بۆ مەدینە و بەپێی ساڵنامەی کۆچی سبەی چوارشەممە دەبێت بە یەکی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٥ی کۆچی.

یەکێتی: ئەو شاندەی چووەتە بەغدا تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەکات
پێشت یەکێتی: ئەو شاندەی چووەتە بەغدا تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەکات
بۆچی پوتین هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئۆکرانیا دەکات؟
دواتر بۆچی پوتین هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئۆکرانیا دەکات؟
ەیوەندیدار