نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرا



نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستنیشان کرا و بەیان سامی عەبدولڕەحمانیش دەبێتە ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تریفە عەزیزی وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا دەستنیشان کرد.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، تریفە عەزیز لەم دواییانەدا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بوو. پێشتریش بۆ زیاتر لە 25 ساڵ، لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمەریکا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە واشنتن.

ڕوونیشیکردەوە کە بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێم، دوای هەشت ساڵی کارکردنی لە واشنتن دی سی، دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و وەک ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت لە هەولێر دەستبەکار دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتریش بەیان سامی بۆ ماوەی 10 ساڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە بەریتانیا. هەروەها ماوەیەکی زۆریش کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە.

ماڵی نوێی بەساڵاچوان، بەم نزیکانە دەکرێتەوە
پێشت ماڵی نوێی بەساڵاچوان، بەم نزیکانە دەکرێتەوە
پلەکانی گەرما لەم وڵاتە ٥٢ پلەی سیلیزی تێپەڕاند
دواتر پلەکانی گەرما لەم وڵاتە ٥٢ پلەی سیلیزی تێپەڕاند
ەیوەندیدار