نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان پێداویستییەكان و نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی هاووڵاتیان پێویستیان بە دانانی نۆرەیە لە ئەپلیكەیشنی (جواز السفر العراقی الالكترونی) كە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندورید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان پێویستیان بە كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری و پاسپۆرتە كۆنەكە “ئەگەر مامەڵەكەی نوێ كردنەوەی پاسپۆرت بێت” لەگەڵ ماستەر كارد یاخود فیزا كارد و دەبێت پارەی بە دیناری عیراقی تێدابێت.

ئاشكراشی كردووە، بری تێچووی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی (٩١٠٠٠) هەزار دیناری عیراقیە.

پەپڵیكەیشنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بۆ لینكی ئەندورید
پەپڵیكەیشنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بۆ لینكی ئای ئۆ ئێس

 

دادگای باڵا سکاڵایەکی یەکێتی ڕەتکردەوە
پێشت دادگای باڵا سکاڵایەکی یەکێتی ڕەتکردەوە
بەراورد بەساڵی ڕابردوو بەرهەمی پەتاتە ٧٠٪ زیادیکردووە
دواتر بەراورد بەساڵی ڕابردوو بەرهەمی پەتاتە ٧٠٪ زیادیکردووە
ەیوەندیدار