كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و ئەو دۆخەش چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێ‌ دوو شەممەوە ١٧-٧-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکاندا ١ بۆ ٢ پلەی سەدی نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە و تا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠-٧-٢٠٢٣ بەم شێوەیە جێگیر ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەرزترین پلەی گەرمی ( سلێمانی ٤٠ پلە و ھەولێر ٤٣ پلە و دھۆک ٤٢ پلە و ھەڵەبجە ٤١ پلە و گەرمیان ٤٥ پلەی سەدی) دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە لەو ماوەیەدا بە زۆری ساماڵ و ھەندێک لەکاتەکانیش بەتایبەت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆرێت بۆ پەڵە ھەور .

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ٢٠-٧-٢٠٢٣ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە .

دەستپێکی دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریكرا
پێشت دەستپێکی دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دیاریكرا
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا :730 سەربازی ئۆکراینا کوژران
دواتر وەزارەتی بەرگری ڕوسیا :730 سەربازی ئۆکراینا کوژران
ەیوەندیدار