پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی منداڵێكی هەشت ساڵان دۆزرایەوە



تەرمی منداڵێکی هەشت ساڵان لە ڕانیە دۆزرایەوە و کەسێکیش کە باری دەروونی ناجێگیرە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی منداڵەکە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوێنێ شەممە، هاووڵاتیێکی بەڕەگەز سوری سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی کە بەفێڵی شت کڕین کوڕە هەشت ساڵانەکەی لەماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە.

پۆلیس ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و تۆمەتارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا کە لە ڕەگەزی نێر و تەمەنی ٢١ساڵ دانیشتوی ڕانیە. بەگوێرەی زانیاریەکان تۆمەتبارەکە لە ڕووی دەروونیەوە ناجێگیرە.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەی، بە وتەی تۆمەتبار بەفێڵی شت کڕین، منداڵە هەشت ساڵانەکەی بردووە بۆ شاخ لە نزیک شاخی هەنجیرە، منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شەوی ڕابردوو پۆلیس تەرمی منداڵەکەی لە شاخ دۆزیەوە و لەهەمان شوێندا ئامێرێکی تیغ لەجۆری مشار دۆزرایەوە. تەرمی منداڵەکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی ڕانیە.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن
پێشت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن
وێنە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
دواتر وێنە؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
ەیوەندیدار