مەزڵوم كۆبانێ‌: پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەین



فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، شانازی بە هاوبەشی نێودەوڵەتیمان دەکەین لە چەسپاندنی سەقامگیری و دەشڵێت: “پێشوازی لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەین دژی لەشكركێشی توركیا و دەبێت ئەو هەڵوێستە بكرێتە كردار”.

مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی هەسەدە لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، هەڵوێستی نێودەوڵەتی دژی لەشكركێشی و ئۆپراسیۆنی توركیا لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە زۆر پێشوازی لێ‌ دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، شانازی بە هاوبەشی نێودەوڵەتیمان دەکەین لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیوادارین ئەم هەڵوێستانە وەربگێڕدرێن بۆ هەنگاوی کردەیی بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سوپای تورکیا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە بۆ قەیرانی سوریا و پرسی کورد.

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ سنوورەكان دەپارێزن و هێڵی سفری دەگرنە دەست
پێشت وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ سنوورەكان دەپارێزن و هێڵی سفری دەگرنە دەست
ئەگەری دواخستنی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم هەیە
دواتر ئەگەری دواخستنی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم هەیە
ەیوەندیدار