داهات و خەرجی نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکراکرا



حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕێگەی فەرمانگەی میدیاو زانیارییەوە وردەکاریی پڕۆسەى هەناردەکردن، فرۆشتن، خەرجیی نەوتى هەرێمى کوردستانی ئاشکراکرد.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئەوەشى خستوەتەڕو کە خەرجى نەوت بە گشتى لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ (یەک ملیار و 253 ملیۆن و 187 هەزار و 154) دۆلار بوە و تێکڕاى داهاتى ماوەى فرۆشى نەوت بۆ حکومەت (946 ملیۆن و 497 هەزار و 149) دۆلار بوە، کە وەک خۆیان دەڵێن: بۆ موچە خەرج کراوە.

بەپێى ئەو داتایەى لەلایەن فەرمانگەى میدیا و زانیاریی بڵاوکراوەتەوە، لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ (2023) کۆى گشتى بەرهەمى نەوت (36 ملیۆن و 723 هەزار و 475) بەرمیل بوە.

لەو رێژەیە (32 ملیۆن و 307 هەزار و 382) بەرمیل لە رێگەى بۆرییەوە هەناردە کراوە و بڕى تەرخانکراو بۆ پاڵاوتگەکان (چوار ملیۆن و 39 هەزار و 232) بەرمیل بوە و (376 هەزار و 861) بەرمیلیش لە ناوخۆدا فرۆشراوە.

ئەوەش خراوەتەڕو کە داهاتى نەوتى هەناردە لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ (دوو ملیار و 177 ملیۆن و 585 هەزار و 940) دۆلار بوە.

هاوکات داهاتى نەوت-فرۆشى ناوخۆ و پاڵاوگە بریتی بوە لە (22 ملیۆن و 98 هەزار و 456) دۆلار.

بەمشێوەیە کۆى گشتى داهاتى نەوت لە چارەکى یەکەمى 2023 بڕى (2 ملیار و 199 ملیۆن و 684 هەزار و 396) دۆلار بوە.

تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوتى هەناردە بە 67 دۆلار و 6 سەنت فۆشراوە و تێکڕاى یەک بەرمیل نەوتى پاڵاوگە و ناوخۆش بە 58 دۆلار و 6 سەنت فرۆشراوە.

تونێلى پێشڕەو بۆ ماوەی سێ شەو دادەخرێت
پێشت تونێلى پێشڕەو بۆ ماوەی سێ شەو دادەخرێت
کاتی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا کرا
دواتر کاتی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار