پێنج کەس کە خۆیان لە پیاوی بەتەمەن کردبوو بە ئافرەت دەستگیرکران



پێنج کەس لە هەولێر دەستگیرکران کە لە ڕێی فەیسبووکەوە خۆیان لە پیاوی بە تەمەن کردووە بە ئافرەت و دوای تۆمارکردنی ڤیدیۆی نەشیاو، هەڕەشەی بڵاکوردنەوەیان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانمان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەڵساون بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی چەند هاووڵاتییەك لە هەردوو ڕەگەز، دواتر لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییە نەشیاوەكانی هەر کەسێک داوای پارەیان کردووە.

ناسنامەی تۆمەتبارەکانیشی بەم شێوەیە بڵاوکردەوە، بە ناوەکانی (م، ح، س)، (ف، ع، ع)، (ک، ی، د)، (أ، ن، ش) و (ڕ، خ، س).

ئاسایش ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتبارەکان لە ڕێگەی فەیسبووکەوە خۆیان لە خەڵکانی بەتەمەن کردووە بە ئافرەت و سەرنجیان ڕاکێشاون و گرتەی ڤیدۆیی نەشیاویان پێ تۆمار کردوون، بەم هۆیەشەوە توانیویانە بڕێکی زۆر پارە وەربگرن.

ئاسایشی هەولێر داوای لە هاووڵاتییان کردووە، خۆیان لەو جۆرە پەیوەندییانەی بەدوور بگرن کە بە ڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ كەسانێك دروستیان کردووە كە جێی گومانن و متمانە بە هەموو کەسێک نەکەن تاوەكو نەبنە قوربانی و گیرۆدەی ئەم حاڵەتانە نەبن.

 

پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کارکردن بە پرۆژەیاسای بودجە
پێشت پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کارکردن بە پرۆژەیاسای بودجە
ماوەی ١٣ ساڵە تەنها یەک پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراوە
دواتر ماوەی ١٣ ساڵە تەنها یەک پڕۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێکراوە
ەیوەندیدار