سێیەم تەرمی ڕووداوەکەی زێی بچووك دۆزرایەوە



ئەمڕۆ تەرمی ئەو کچە دۆزرایەوە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ باپیری و خوشکەکەی لە زێی بچووکدا خنکان.

دوای دوو ڕۆژ لە دۆزینەوەی تەرمی خوشکەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی ماردین مامەدین دۆزرایەوە.

ڕۆژی سێشەممەش تەرمی شایستەی خوشکی لە زێی بچووکدا دۆزرایەوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە شایستە و ماردین کە بەمەبەستی گەشت چووبوونە سەر زێی بچووك کەوتنە ئاوەوە و خنکان، باپیریشیان هەوڵی دابوو، بەهانایانەوە بچێت، ئەویش خنکا.

وەزارەتی كارەبا: گۆڕانكاری لە نرخی كارەبادا نەكراوە
پێشت وەزارەتی كارەبا: گۆڕانكاری لە نرخی كارەبادا نەكراوە
هێمن هەورامی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
دواتر هێمن هەورامی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار