نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە



بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی ئایارەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو گەیشتە سەرو ٨٠ دۆلار.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمشەو نرخەکەی بۆ ٨٠ دۆلار و ٢٠ سەنت بەرزبووەوە.

لە ڕۆژی ٢ی مانگی ئایارەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی لەو جۆرە بەخۆوە ببینێت.

هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ ٧٥ دۆلار و ٨٦ سەنت بەرزبووەوە.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سعودیە و ڕووسیا خۆویستانە بڕیاریاندا ئاستی هەناردەکردنی نەوت کەمبکەنەوە.

هێمن هەورامی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
پێشت هێمن هەورامی: هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
خانمە هونەرمەند و پێشکەشکار هەژان هێرش بۆ جاری دووەم هاوسەرگیریی کردەوە
دواتر خانمە هونەرمەند و پێشکەشکار هەژان هێرش بۆ جاری دووەم هاوسەرگیریی کردەوە
ەیوەندیدار