ئەردۆغان هەڵوێستی لەسەر نەوتی هەرێم ڕاگەیاند



سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی تەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕایدەگەیەنێت، ئەوە كێشەیەكی ناوخۆی عێراقە و هەركات چارەسەركرا لەگەڵ ئەوەن بۆریە نەوتەكان بكرێنەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لیتوانیا لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “كێشەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كێشەیەكە لەناوخۆی عێراق ڕوویداوە لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی باكووری عێراق”.

ڕاشیگەیاند، هەر كاتێك ئەو كێشەیە چارەسەر كرا، ئێمەش لەگەڵ ئەوەین بۆریە نەوتەكە بكرێتەوە، چونكە ئێمە لەسەر بنەمای قازانج بە قازانج كاردەكەین، بەوپێیەی لە هەناردەكردنی نەوت ئەوانیش قازانج دەكەن و ئێمەش قازانج دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەنگاومان ناوە بە ئاڕاستەی چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی باکووری عێراق و حکومەتی ناوەندی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و تێیپەڕێنن”.

مووچه‌ قووتی خه‌ڵكه‌ و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێت
پێشت مووچه‌ قووتی خه‌ڵكه‌ و دانوستاندن له‌سه‌ر یه‌ك فلسی ناكرێت
پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە
دواتر پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە
ەیوەندیدار