کێڵگەی جوتیارێکی کورد جێێ بایەخی هۆڵەندییەکانە



کێڵگەی جوتیارێکی کورد وەک پەسەندکراوترین کێڵگەی جیهان دەستنیشان کرا،

لەلایەن زانکۆیەکى هۆڵەندییەوە، کێڵگەى جوتیارێکى نمونەى کورد وەک یەکێک لە پەسەندکراوترین کێڵگە لەسەر ئاستى جیهان دەستنیشانکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە ماریانا دێبەرناردینی لێکۆڵەر لە تۆڕی نێودەوڵەتی Lighthouse Farms سەر بە زانکۆی ڤاخنینگ لە هۆڵندا کە وەک زانکۆی یەکەم لەسەر ئاستی هۆڵندا بۆ توێژینەوە کشتوکاڵییەکان کاردەکات.

ماریانا دێبەرناردینی، پارێزگاری سلێمانی دڵنیاکردەوە لە ئاستی ئەزمونیی و شارەزایی و زانستیی تیمەکەی پارێزگای سلێمانی و جوتیاری نموونەیی هەڵبژێردراو شێخ جەمال کربچنە.

ئاشکراشى کرد، زانکۆی ڤاخنینگ دوانزدە کێڵگەی نموونەیی لەسەر ئاستی دنیا بەو پێوەرە زانستیانە دیاریکردووەو کێڵگەکانی شێخ جەمال دەبنە یەکەم کێڵگەی هەڵبژێردراوی پەسەندکراو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سیانزدەیەمین کێڵگە لەسەر ئاستی جیهان.

“لە سلێمانی بەشی زۆری ئەو خوێیەی لە بازاڕەکاندایە بۆ خواردن شیاو نییە”
پێشت “لە سلێمانی بەشی زۆری ئەو خوێیەی لە بازاڕەکاندایە بۆ خواردن شیاو نییە”
بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ئۆتۆمبێل سووتان
دواتر بە ڤیدیۆ؛ سێ‌ ئۆتۆمبێل سووتان
ەیوەندیدار