ئێران کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە کینیا دادەمەزرێنێت



سەرۆکی کینیا، ویلیام روتۆ ئاشکرای کرد ئێران کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەی دادەمەزرێنێت.

ویلیام روتۆ لە نایرۆبیی پایتەخت لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی کۆبووەوە کە لەئێستادا گەشتێکی بۆ وڵاتانی ئەفریقا دەست پێ کردووە.

هەردوو سەرۆک پێکەوە چەند رێککەوتننامەیەکیان دەربارەی بوارەکانی تەندروستیی، ئاژەڵداریی، راوەماسی، وەبەرهێنان و زانیاریی واژوو کرد.

سەرۆکی کینیا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە قەبارەی بازرگانیی نێوان کینیا و ئێران زیادی کردووە و کینیا دەیەوێت بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لەڕێی ئێرانەوە بگەیەنێتە وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا.

ویلیام روتۆ جەختیشی لە بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەکانی نێوان ئێران و کینیا کردەوە و ئەوەشی راگەیاند کە ئێران لە شاری مۆمباسای کینیا کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل دادەمەزرێنێت.

لای خۆشیەوە سەرۆککۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە بوارەکانی تەندروستیی، کشتوکاڵ و راوەماسیدا هەماهەنگییەکان زیاد دەکەن و دەیانەوێت بەرهەمی زیاتری ئێران لە بازاڕەکانی کینیادا بفرۆشرێن.

رەئیسی، یەکەم سەرۆککۆماری ئێرانە کە دوای ١٠ ساڵ سەردانی ئەفریقا دەکات و بڕیاریشە دوای کینیا، بچێتە ئوگەندا و زیمبابوی.

ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ دەستپێدەکات
پێشت ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ دەستپێدەکات
خەزورێك زاواکەی خۆی کوشت
دواتر خەزورێك زاواکەی خۆی کوشت
ەیوەندیدار