چوارکەس بەتۆمەتی دزینی ١٣ کیلۆگرام زێڕ دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغداد لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چوار تۆمەتبار کە دووانیان ژن و دووانیشیان پیاو بوون بە تۆمەتی دزینی بڕی ١٣ کیلۆگرام زێڕ لە دوکانێکی زەڕەنگەریدا دەستگیر کراون.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغداد، تۆمەتبارەکان لە شەقامی فەلەستین لە ناوەندی بەغداد دەستگیرکراون، کە باندێکی دزیکردن بوون و کۆتا تاوانیان دزینی ١٣ کیلۆگرام زێڕ بووە کە بەتەنها لە دوکانێکی زەڕەنگەریدا دزیویانە.

دوای ئەوەی زانیارییان لەبارەی تاوانەکەوە پێگەیشتووە، لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە پێکهێناوە و لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا توانرا ئەو چوار تۆمەتبارە دەستگیربکرێن.

هاوکات، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر شەش کیلۆگرام زێڕ و چەند جۆرێک مۆبایلی جیاوازدا.

تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
پێشت تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
لە پارێزگاکانی باشور خواست لەسەر کڕینی سەهۆڵ زیادی کردووە
دواتر لە پارێزگاکانی باشور خواست لەسەر کڕینی سەهۆڵ زیادی کردووە
پەیوەندیدار