ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی دانیشتووانە



بەگوێرەی ڕۆژژمێری  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژە فەرمییەکانی تێدا دیاریکراوە، ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی دانیشتووانە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢١٠٠ ژمارەی دانیشتووانی جیهان ١٠ ملیار کەس تێپەڕێنێت.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی جیهان هەشت ملیار کەسی تێپەڕاندووە، لەو ڕێژەیەش ٤٩.٧٪ یان لە ڕەگەزی مێینەن.

بەگوێرەی پێشبینی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارەی دانیشتوانی جیهان تا ساڵی ٢٠٣٠ دەگاتە هەشت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەس و لە ساڵی ٢١٠٠ دەگاتە ١٠ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن کەس.

لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەر ژنێک ٤.٥ منداڵی بووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ ٢.٥ منداڵ کەمی کردووە، جگە لەوەش لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان تێکڕای تەمەن ٦٤.٦ ساڵ بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ ٧٢.٦ ساڵ بەرزبووەتەوە.

لە حاجی ئۆمەران بەهارە و ناوچەکانی دیکەش خۆیان بۆ گەرمای زیاتر ئامادە دەکەن
پێشت لە حاجی ئۆمەران بەهارە و ناوچەکانی دیکەش خۆیان بۆ گەرمای زیاتر ئامادە دەکەن
ژمارەی دانیشتووانی هەرێم لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەس نزیك دەبێتەوە
دواتر ژمارەی دانیشتووانی هەرێم لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەس نزیك دەبێتەوە
ەیوەندیدار