لێدوانی نوێی وەزیری دارایی لە بارەی مووچەوە



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا تەواوی مووچەکانمان داوە و تەنها مانگێک لەدواوەیە ئەویش رێکدەخرێتەوە ، وتیشی: سودانیش لەگەڵ حکومەتی هەرێم راستگۆ نەبووە و بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجی نەکردووە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی باسی رۆژی کەناڵی کوردستان ٢٤ رایگەیاند، لەمەودوا بە هەموو یاسایەک بێت دەبێت عێراق بەشە بودجەی فەرمانبەران بنێرێت، ئەم چاکسازییەی ئێستاش لەم کابینەیە کراوە بۆ ئێستا نییە، بەڵکو بۆ دوو ساڵی داهاتووە.

راشیگەیاند، ئەساسی موشکیلەی ئێمە عێراقە، ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێککەوتبین حاڵمان دەبێت وەک حاڵی هەموو شارێکی عێراق بێت ئومێدەوارم عێراق راستگۆ بێت.

وتیشی: لە کابینەی نۆیەمدا لە داهاتی نەوت چاکسازی کرا و داهات زیادی کرد، هەروەها تا رادەیەکی زۆر دوو مووچەی و خانەنشینی پلە تایبەتمان نەهێشتووە و چوار هەزار و ١٨٢ و دوو مووچەیمان نەهێشتووە و هەزار کەسی پلە تایبەت هەبووە کە مووچەکەیان راستکراوەتەوە.

منداڵێک لە زێی گەورەدا خنکا
پێشت منداڵێک لە زێی گەورەدا خنکا
ڕێباز حەملان: لە چوار ساڵی کابینەی نۆیەم مەسرور بارزانی سەرکەوت
دواتر ڕێباز حەملان: لە چوار ساڵی کابینەی نۆیەم مەسرور بارزانی سەرکەوت
ەیوەندیدار