عێراق چوار گرێبەستی لەگەڵ تۆتاڵ واژووکرد



وەزارەتی نەوتی عێراق بە مەبەستی بەرھەمھێنان و بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری نەوت و گاز و کارەبا چوار گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئیمزاکرد.

حەیان عەبد ئەل غەنی ، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵ دەبێتە ھۆی بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی نەوت و گاز و کارەبا لە عێراق و لە بەرژەوەندیی ھاوڵاتییانە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای رێکەوتنەکەکان پیشەسازی نەوت و گاز لەعێراق زیاتر بەرەوپێش دەچێت.

گرێبەستەکان تایبەتن بە گواستنەوەی ئاوی دەریا بۆ کێڵگە نەوتییەکان، وەبەرھێنان لە غازی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسڕە، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی و بەرەوپێشبردنی کێڵگە نەوتییەکانی ئەرتاوی  لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر، کە توانای بەرھەمھێنانی یەک گێگا واتی ھەبێت.

لە سلێمانی بەهۆی كارەبای بەردەوامەوە 28 مۆلیدە لابران
پێشت لە سلێمانی بەهۆی كارەبای بەردەوامەوە 28 مۆلیدە لابران
هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
دواتر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار