تەقینەوەی مین ئاگری لە سنووری شارباژێڕ بەردا



بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند گوندێكی سنووری قەزای ماوەتی سلێمانی، سەدان دۆنم پوش و پاوان و پێنج دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتان.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت توانییان ئاگرێك کۆنترەۆك بکەن کە لە گوندی دەشتی تلێ کەوتبووەوە و هاووڵاتییەکیش بە تۆمەتی هۆکاری ئاگرەکە دەستگیرکرا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە سنوری گوندی کونەماسی بەهۆکاری تەقینەوەیەکی نادیار ئاگرێك کەوتەوە، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن و ئاگرکوژێنەوەی ماوەت و سلێمانی و هەروەها دانیشتوانی گوندەکانی کونەماسی و وڵاغلو هەوڵیاندا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەکەدا ڕووبەری ئاگرەکە فراوانتر بوو.

ئەوەشیخستەڕوو کە دوای ئەوەی ئاگرەکە گەیشتە سنوری گوندی وڵاغلو، توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، بە هۆی ئاگرەکەوە نزیکەی٣٥٠ دۆنم پوش و پاوان داری سروشتی، هەروەها پێنج دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتییان سووتان.

یەکێتی نەك ھەر بەھێزە بەڵکو مەترسیداریشە
پێشت یەکێتی نەك ھەر بەھێزە بەڵکو مەترسیداریشە
دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران
دواتر دوو سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران
ەیوەندیدار