تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی تووشبوون بە شێرپەنجەی بڵاوکردەوە



تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی تووشبوون بە شێرپەنجەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەشەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی هیوا هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت: جگە لە شێرپەنجە لەم شەش مانگەدا ٨٤١ حاڵەتی دیکەی نەخۆشی تۆمارکراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە شەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە لەبەرواری ۱/۱ بۆ ۲۰۲۳/٦/۳۰ ( ۱٥۰۸ )حاڵەتی نوێ بەشێرپەنە تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەو :-

شێرپەنجەی مەمك ۲۳۸ بەڕێژەی ١٥.٧٨%
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە ۱٥۳ بەڕێژەی ١٠.١٥%
شێرپەنجەی سیەکان ۹۷ بەڕێژەی ٦.٤٣%
شێرپەنجەی لیمفۆما ۹۳ ٖ بەڕێژەی ٦٫۱۷.%
شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ ۹۱ ٖبەڕێژەی ٦.٠٣%
شێرپەنجەی پڕۆستات ۸٥ بەڕێژەی ٥.٦٤%
شێرپەنجەی لۆکیمیا ٦۳ بەڕێژەی ٤.١٨%
شێرپەنجەی مێشك ٦۲ بەڕێژەی ٤.١١%
شێرپەنجەی گەدە ٥٥ بەڕێژەی ‌٣.٦٥%
شێرپەنجەکانی دیکە ٥۷۱ بەڕێژەی ٣٧.٨٦%

ئەیوب بارزانی: هەرێم بە هێواشی بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت
پێشت ئەیوب بارزانی: هەرێم بە هێواشی بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له‌ ڕێگەی كارتی بانكییه‌وه‌ رووندەکاتەوە
دواتر ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئاڵوگۆڕكردنی دراو له‌ ڕێگەی كارتی بانكییه‌وه‌ رووندەکاتەوە
ەیوەندیدار