سالار عوسمان: ئەوەی لەسەر یەكێتی وتم بۆچوونی خۆمە نەك پارتی



ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕوونكردنەوە لەسەر قسەكانی سەبارەت بە “قەبارەی یەكێتی” دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە “ڕا و بۆچوونی کەسیی خۆمە و گوزارشت لە ڕای فەرمی پارتیمان ناکات”.

د.سالار عوسمان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لە تەلەڤزیۆنی ڕووداو و لە میانی دیمانەیەکدا، وێڕای باسکردنی زەروورەتی هاوپەیمانی و بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، باسی ئەوەم کرد، کە یەکێتیی نیشتیمانی، دوای ئەو ڕووداوانەی بەسەریهاتووە قەبارەی وەک جاران نەماوە و دەبێ واقیعبینانە بەرخورد لەگەڵ ئێستای خۆی و بەرامبەرەکانی بکات.

دەشڵێت: “ئەم ڕا و بۆچوونە، ڕا و بۆچوونی کەسیی خۆمە و گوزارشت لە ڕای فەرمی پارتیمان ناکات”.

ئەم قسانەی ئەو بەرپرسەی پارتی، سەرۆكی یەكێتی نیگەران كرد بەجۆرێك دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام، بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، “دڵنیابن لە ئەمڕۆ بەدواوە یەكێتی وا بە بێدەنگی نامێنێت و هەرچییەك ڕووبدات وەك خۆی وەڵام دەدرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، یەكێتی مێژووە و خوێنی شەهید و قوربانییە و وتیشی، “یەكێتی هێزە”.

بەغدا نەخشەی سنوورەکانی چوارەم پارێزگای هەرێم “هەڵەبجە”ی پەسەندكرد
پێت بەغدا نەخشەی سنوورەکانی چوارەم پارێزگای هەرێم “هەڵەبجە”ی پەسەندكرد
باوكێك و دوو كچی لە نزیك كۆیە خنكان
دوات باوكێك و دوو كچی لە نزیك كۆیە خنكان
پەیوەندیدار