شارەوانی: لە ڕۆژانی هەینی و شەممە قیركردن ئەنجام دەدەین



لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەسوود وەرگرتن لە كەشوهەوا و هەوڵدان بۆ تەواوكردنی پلانەكانی ئەمساڵ بۆ خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامە.

کارزان تاڵب، ئەندازیاری سەرپەرشتیارلە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی هەینی و شەممە بەهۆی پشووی فەرمانگە حکومییەکان شەقامە سەرەکییەکان هاتووچۆ تیایدا کەمە و کارکردن نابێتە هۆکار بۆ ئاستەنگی هاتووچۆ بە تایبەت لە ڕۆژانی پشوودا بە مەبەستی دروستنەبوونی کێشەی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی تیمی ناوبراو هەستان بە قشت كردنی “شەقامی سەرەکیی بەردەم دادگای سلێمانی بە ئاڕاستەی ڕۆشتن بەرەو تاسڵوجە”.

جەختیشی كردۆتەوە، شەقامەكە ئامادە دەكرێت بۆ قیرتاوکردن لە لایەن (کۆمپانیای بروسک)، كە خۆبەخشانە ئەنجام دەدرێت.

داوای چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچە دەكرێت
پێت داوای چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچە دەكرێت
لە ناوچەیەكی هەرێم هەورەبروسكە لە دوو كەس دەدات
دوات لە ناوچەیەكی هەرێم هەورەبروسكە لە دوو كەس دەدات
پەیوەندیدار