مێردمنداڵێك خۆی كوشت



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، ته‌رمی مێردمنداڵێكی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه،‌ كه‌ خۆی كوشتووه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌ك شەممە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی ( هـ . ک ) ڕەگەزی نێر، تەمەن 14 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ڕاشیگەیاندووە، “دوای پشکنین و توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) لە ماڵی خۆیاندا خۆی کوشتووە و شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەندروستی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

 

ڕێنمایی تەندروستی بۆ ئەوەی لە هاویندا تووشی خۆربردن نەبیت
پێشت ڕێنمایی تەندروستی بۆ ئەوەی لە هاویندا تووشی خۆربردن نەبیت
یەكێتی و پارتی ڕێكنەكەوتن
دواتر یەكێتی و پارتی ڕێكنەكەوتن
ەیوەندیدار