حاجییەكی دیكەی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد



ئەمڕۆ شەممە، حاجییەكی دیكەی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد و بڕیارە هەر لەو شارە بەخاك بسپێردرێت.

حاجی (حەبیب) ئەو حاجیە كوردەی، كە خەڵكی شارۆچكەی چەمچەماڵە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، دوای ئەوەی فەریزەی حەجی ئەمساڵی بەجێهێنا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمموز باری تەندروستی تێكچووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

بڕیارە، تەرمی حاجی حەبیب هەر لە شاری مەككە لە سعودیە بەخاك بسپێردرێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری ڕەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردستانی بێت
پێشت بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری ڕەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردستانی بێت
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس بریندار بوون
دواتر لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس بریندار بوون
ەیوەندیدار