پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و رەشەبا کۆتایی دێت



شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە وە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی فێنک لەرۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ ماوەیەک.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەشڵێت:”لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتووتر پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 2-4 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، لەم مەودایەشدا بای شەماڵیش بوونی دەبێت بەخێرایی 5 تا 25 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، بەشێک لەکاتەکانیش چالاک دەبێت بەخێرایی 15 تا 25 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا تایبەت لەکاتەکانی دوانیوەڕۆوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە:”ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێکە چالاکە لەسەر ناوچە جیاوازەکان کاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەی هەینیەوە بەدواوە بەرەو کوتایی دەڕوات و دەیخات”.

دۆلاری زیاتر بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن
پێشت دۆلاری زیاتر بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەن
ئەبوبەکر کاروانی: بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی دیبەیتی سێھەمم
دواتر ئەبوبەکر کاروانی: بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی دیبەیتی سێھەمم
ەیوەندیدار