ئاڵتون هەرزان دەبێت



نرخی زێڕ بۆ كەمترین ئاست لەماوەی ئەمساڵدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی سوو، هەروەها زیادبوونی ئاستی دامەزراندن لە ئەمریكا و زێڕنگەرێك دەڵێت: نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەپێی ستراتیجی خۆم زێڕ نیشانەی بەرزبوونی نەداوە بۆ درێژمەودا و ڕێتێست و جووڵەی مەودا کورت هەیە.

وتیشی، “ئێستا نرخی یەك ئۆنسە 1906 دۆلارە و نیشانەی زاڵ تا ئەم خولەکە دەبێت بۆ خوار 1900 دۆلار دابەزێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 461 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 407 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 347 هەزار دینارە.

ئەو زێڕنگەرە هۆكاری دابزینی بەهای زێڕ دەگێڕێتەوە بۆ دوو هۆكار، كە بریتین لەوەی “ئەندامانی لیژنەی فیدڕاڵی کۆکن لەسەر بەرزکردنەوەی سووی زیاتر بەپێی داتاکان و هەروەها تێکڕایی گۆڕانی دامەزراندن لە کەرتی تایبەت جگە لە کەرتی کشتوکاڵ لە ئەمریکا پێشتر 278 هەزار بووە و ئێستا زیادبووە بۆ 497 هەزار”.

بانكی ناوەندیی دوو بڕیاری دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
پێشت بانكی ناوەندیی دوو بڕیاری دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد
كۆمەڵی دادگەری ڕوونكردنەوە لەسەر كێشەی پەرلەمانتارەكەی دەدات
دواتر كۆمەڵی دادگەری ڕوونكردنەوە لەسەر كێشەی پەرلەمانتارەكەی دەدات
ەیوەندیدار