سەرمایەدارێكی سلێمانی ١٠٠ كورسی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دابین دەكات



بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بە خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان سەرمایەدارێكی سلێمانی ١٠٠ كورسی خاوەن پێداویستی تایبەتی پێشكەش بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كرد .

مەریوان حاجی جەمال، سەرمایەداری ناوداری سلێمانی بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بە خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەرێمی كوردستان لەرۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا ١٠٠ كورسی خاوەن پێداویستی تایبەتی پێشكەش بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كرد.

هاوكات ٥٠ لەو كورسیانە كارەباین و ٥٠ كورسی ئاسایی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

بە پێی زانیارییەكان، ئەو سەرمایەدارە بەردەوام پشنیوانی دارایی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەكات و لە مانگی ڕەمەزان و جەژنەكاندا بەهەزاران سەبەتەی خۆراكی پێشكەش بەو توێژە دەكات .

May be an image of 3 people and outdoors

مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خوا بەڵێنەکانمان کرد بە کردار
پێشت مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خوا بەڵێنەکانمان کرد بە کردار
تەندروستی سلێمانی؛ رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بڵاودەكاتەوە
دواتر تەندروستی سلێمانی؛ رێگاكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار