لە سلێمانی گۆشتفرۆشێك لە گەڕەكی كانی كوردە داخرا



بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بونی گۆشتی بێمۆر لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی “گۆشتفرۆشی بەهەشتی شار” لەگەڕەكی كانی كوردە دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و نەبونی مۆڵەتی پیشەیی و بوونی بڕێكی زۆر گۆشتی بێمۆر، لیژنە هاوبەشەكان گۆشتفرۆشی بەهەشتی شاری لە كانی كوردە داخست .

ڕاشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت و گۆشتەكەش لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقایٔیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن .

“ئەسەد پێشنیاری دیداری لوتكەی لەگەڵ ئەردۆغان ڕەتكردەوە”
پێشت “ئەسەد پێشنیاری دیداری لوتكەی لەگەڵ ئەردۆغان ڕەتكردەوە”
ئەمریكا بۆ توركیا: دۆخەكەمان لێتێكمەدە
دواتر ئەمریكا بۆ توركیا: دۆخەكەمان لێتێكمەدە
ەیوەندیدار