ئەردۆغان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی جەژن لە نێچیرڤان بارزانی دەكات



 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێگەیشتووە بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 29-06-2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاوە پێگەیشتووە.

ئاشكراشی كردووە، “ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتنی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كرد”.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی ئەردۆغان، پیرۆزبایی جەژنی لە سەرۆك كۆماری توركیا و گەلی توركیا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “هەردوولا هیوایان خواست جەژن لەگەڵ خۆیدا خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەك بهێنێت، هەروەها برەودان بە هاریكاریی هاوبەش و پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوانیان بوو”.

ئاماژە بەوەشكراوە “ئەردۆغان و بارزانی هیوایان خواستووە جەژن؛ ئاشتی، خۆشگوزەرانی و بەرەكەت بۆ هەموو مرۆڤایەتی و لەسەروویانەوە بۆ جیهانی ئیسلامیی بهێنێت”.

ناتۆ: هێرشی هەڵگەڕاوەی ئۆكراینا شكستی هێنا
پێشت ناتۆ: هێرشی هەڵگەڕاوەی ئۆكراینا شكستی هێنا
بارزانی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز هاتەدەنگ
دواتر بارزانی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز هاتەدەنگ
ەیوەندیدار