وەزارەتی کشتوکاڵ بایەخ بەبەرهەمهێنانی زەیتوون دەدات



وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵەیەکی هەرەوەزی بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمی زەیتوون دادەمەزرێنێت و دەڵێت هەوڵی گەشەپێدانی بەرهەمهێنانی زەیتوون دەدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە ١٠٠ تەن زەیتی زەیتون بە کواڵێتییەکی زۆر باش لەڕیگەی حەوت کارگەوە لەناوخۆی هەرێمی کوردستانادا بەرهەم دەهێنرێت.

ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نیشانی دەدەن، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ جوتیار جوتیار بایەخ بەبەرهەمهێنانی زەیتوون دەدەن. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە لەئێستادا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی پرسی باخداری زەیتونن و کۆمەڵەیەکی هەرەوەزی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو بەرهەمە دادەمەزرێنن.

دەشڵێت، “وەزارەتەکەیان لە پلانیدایە گەشە بە داری زەیتوون بدات و بەرهەمی زەیتوون بەبازاڕ بکەن”.

 

سۆران عومەر، “بازرگانێک زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دیناری بەهەدەرداوە”
پێشت سۆران عومەر، “بازرگانێک زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دیناری بەهەدەرداوە”
زنجیرە کارتۆنی “سیمپسۆنەکان”، پیشبینی رووداوی ژێردەریایی تایتانی کردووە
دواتر زنجیرە کارتۆنی “سیمپسۆنەکان”، پیشبینی رووداوی ژێردەریایی تایتانی کردووە
ەیوەندیدار