کێشەی وزە، ئەورووپا دەباتەوە بۆ بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خەڵووز



بەهۆی دووچاربوونیان بە کێشەی وزە، ساڵی رابردوو لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خەڵووز زیادی کردووە.

 

نووسینگەی ئاماری ئەورووپا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ساڵی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ ساڵێک پێشتر بەرهەمهێنانی خەڵووز لە سەدا پێنج زیادیکردووە و بووەتە ٣٤٩ ملیۆن تۆن.

 

هەروەها بەرهەمهێنانی خەڵووزی لینیت لە ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر لە سەدا شەش زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢٤٩ ملیۆن تۆن، نۆ  وڵاتی ئەندام ئەم جۆرە خەڵووزەیان بەرهەمهێناوە کە ئەڵمانیا لە ریزی یەکەمدا جێ دەگرێت، بە دوای ئەویشدا بولگاریا و کۆماری چیک لە ریزی دووەم و سێیەمدا دێن.

 

ساڵی رابردوو نزیکەی ٥٥ ملیۆن تۆن خەڵووزی بەردین بەرهەم هێنراوە و تەنها پۆڵەندا و کۆماری چیک لەنێو ئەندامانی یەکێتییەکەدا توانیوویانە خەڵووزی بەردین بەرهەم بهێنن، لە کاتێکدا لە ٢٠٢٢ ١٦٠ ملیۆن تۆن خەڵووزی بەردین بەرهەم هێنرابوو.

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزی
پێشت لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست دابەزی
ئەمریكا پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بە پێشمەرگە پەسەند دەكات
دواتر ئەمریكا پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بە پێشمەرگە پەسەند دەكات
ەیوەندیدار