زیاتر لە 23 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە



کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 23 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش 18 ملیۆنیان کارتی دەنگدانیان نوێکردوەتەوە.


عیماد جەمیل سەرۆکی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵى عێراقی ڕاگەیاندوە، لەدوای بەردەوامبونی هەوڵەکانیان بۆ دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق 18 ی  کانونی دوەمی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.

وتیشی لەهەڵبژاردنەکەدا 23 ملیۆن و367 هەزار و81 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش 18 ملیۆنیان بەڵگەکانیان نوێکردۆتەوە و تائێستاش نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان بەردەوامە

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زیاتر لە حەوت هەزار بنکەی دەنگدان و زیاتر لە 47 هەزار وێستگەی دەنگدان ئامادەکراوە.

مەسرور بارزانی، نابێ هەڵبژاردن بکرێتە قوربانی خواستی کەس
پێشت مەسرور بارزانی، نابێ هەڵبژاردن بکرێتە قوربانی خواستی کەس
پارەیەكی دیكە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت
دواتر پارەیەكی دیكە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت
پەیوەندیدار