بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە و بەرواری وەرگرتنەوەی تاوەكو 27ی 3یە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانییان تاوەكو (27 / 3 / 2023) ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەروارەی وەرگرتنەوەی كارتەكەشیان لەژێر وەسڵەكەدا نووسراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممە له‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( ٦ )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

توركیا مووچەی فەرمانبەرانی زیاد كرد
پێشت توركیا مووچەی فەرمانبەرانی زیاد كرد
قائیمقامی سلێمانی :ھاوسەنگی نرخ ڕادەگرین
دواتر قائیمقامی سلێمانی :ھاوسەنگی نرخ ڕادەگرین
ەیوەندیدار