بازرگانێکی عەلوەی سلێمانی ملیارێک دیناری بردووە



بازرگانێکی عەرەب لە عەلوەی سلێمانی ملیارێک دیناری خاوەن کۆگاکانی عەلوەی سلێمانی بردووە، ئومێدیش بۆ وەرگرتنەوەی نییە.

سەروەر عەتا، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بازرگانە عەرەبە ماوەی زیاتر لە ١١ ساڵە لە عەلوەی سلێمانی کاری بازرگانی دەکات، بەرهەمەکان لە عەلوەی سلێمانیەوە بۆ شارەکانی دیکە دەبات.

لە سەرەتای زستانی ئەمساڵەوە تا ئێستا بە بەهای ملیارێک دینار بەرهەمی لە نزیک ی ٥٠ خاوەن کۆگای عەلوەکە بە قەرزبردووە، بەڵام ئێستا دیارنەماوە.

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تا ئێستا سکاڵا لەسەر ئەو بازرگانە تۆمارنەکراوە، بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبووەتەوە، ئەو بازرگانە بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دینار لە موسڵ زیانی کردووە.

سەرباری هەوڵەکانی ئاسایش بۆ دۆزینەوەی ئەو بارزگانە عەرەبە، بەڵام سەروەر عەتا ئومێدی بە دانەوەی پارەی خاوەن کۆگاکان نییە، چونکە زیاتر لە ملیارێک دینارە.

 

ڕێزان شێخ دلێر”هەرچی هەڵدەستێ سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات”
پێشت ڕێزان شێخ دلێر”هەرچی هەڵدەستێ سکاڵا لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار دەکات”
هەوڵی بەقاچاخبردنی ٢٠٠ هەزار دۆلار پووچەڵکرایەوە
دواتر هەوڵی بەقاچاخبردنی ٢٠٠ هەزار دۆلار پووچەڵکرایەوە
ەیوەندیدار