عێراق موڵەتی گەڕان بەدوای غاز ڕادەگەیەنێت


عێراق ڕۆژی یەکشەممە بانگهێشتی کۆمپانیا بیانییەکانی کرد بۆ ئەوەی داوای گرێبەستی گەڕان و پەرەپێدانی یەدەگی غازی سروشتی لە 11 بلۆکی نوێدا بکەن، لەکاتێکدا ئەندامەکەی ئۆپێک هەوڵدەدات غازی سروشتی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا بەرهەمبهێنێت و هاوردە کەم بکاتەوە کە قورساییلەسەر ئەو وڵاتە دروستکردووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەشت بلۆک لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، یەکێکیان لە باکووری شاری موسڵ و دوو بلۆکی دیکە بە درێژایی سنوورەکانی پارێزگاکە دانراون، کە یەکێکیان لەنێوان ناوچەی ئەنبار لەگەڵ موسڵ و یەکێکی دیکەشیان لەگەڵ شاری نەجا لە باشووری عێراقە.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێنا بۆ دەستپێکردنی خولی شەشەمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زیادکردنی بلۆکەکانی غاز، بەبێ ئەوەی وادەیەک بۆ پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان دیاری بکات.

 

عێراق کە دووهەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ڕێکخراوی ئۆپێکە لە دوای سعودیە، بەشێکی زۆری غازی خۆی دەسووتێنێت، کە لەگەڵ نەوتی خاو لە کێڵگەکانیدا دەردەهێنرێت، چونکە ئاسانکاری بۆ نەکراوە تا بیگۆڕێت بە سوتەمەنی و لەبری ئەوە کارەبای هاوردەکراوی ئێران بەکاردەهێنێت.

ئەوقافی هەرێم جەژنی قوربان دیاری دەكات
پێشت ئەوقافی هەرێم جەژنی قوربان دیاری دەكات
ته‌نها دوێنێ 374 كۆچبه‌ری نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ به‌ریتانیا
دواتر ته‌نها دوێنێ 374 كۆچبه‌ری نایاسایی په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ به‌ریتانیا
پەیوەندیدار