نرخی دۆلار دابەزی



بەهۆی خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی و هاوكات نزیك بوونەوە لە جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە و پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای چەند ڕۆژێك لە سەقامگیری لە نرخی دۆلاردا، كە 100 دۆلار گەیشتبووە 147 هەزار و 250 دینار، نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كرد.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بووە بە 146 هەزار و 750 دینار، هاوكات 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 760 هەزار تمەنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 238 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئەنجامدەری تاوانەکەی کۆیە دەستگیرکرا
پێشت ئەنجامدەری تاوانەکەی کۆیە دەستگیرکرا
سەرۆکایەتی شارەوانی زیادکردنێکی ئاشکرای ڕاگەیاند
دواتر سەرۆکایەتی شارەوانی زیادکردنێکی ئاشکرای ڕاگەیاند
ەیوەندیدار