وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە عێراق کۆتاییهات



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کۆتاییهات.

 

حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

وتیشی، توانیویانە تەواوی گەنمی جوتیاران وەربگرن و لە ئێستادا هەموو سایلۆکانی وەرگرتنی گەنم داخراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هانی جوتیارانیان داوە بەوەی کە پلەبەندیان بۆ گەنم لابردووە و هەموو جۆرەکانی وەک پلەیەک وەرگیراون و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشوتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەم وەرزەدا بە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار بۆ هەر تەنێک دیاریکراوە.

 

عێراق ساڵانە پێویستی بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تەن گەنم هەیە و وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشبینی کردووە لەمساڵدا عێراق بتوانێت سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەن گەنم بەرهەم بهێنێت و دەبێت کورتهێنان بە گەنمی هاوردە لە وڵاتان پڕبکرێتەوە.

 

 

 

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٠ ) تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند
پێشت ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( ١٠ ) تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند
عێراق ئامادەسازی بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەکات
دواتر عێراق ئامادەسازی بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەکات
ەیوەندیدار